بایرن لە دۆخێکی ناهەمواردایە

ئیدارەى یانەى بایرن میونشن ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بووەتەوە

بەتایبەت لەم دۆخەدا کە ئەنجامەکانی بایرن بەرەو خراپی دەچن

بایرن لە ژێر دەستی تۆخێل پێنج یاریی کردووە

دوو یاریی بردۆتەوە

دوو یاریی دۆڕاندووە

یەک یاریی یەکسان بووە

لە جامی ئەڵمانیا دەرکراوە، یەکەم یاریی چامپیۆنز لیگ لەگەڵ سیتی سێ بە سفر دۆڕاوە

لەخولی ئەڵمانیاش تەنها دوو خاڵ لەپێش دۆرتمۆندەوەیە

گۆڕانکارییەکانی ئیدارەى بایرن میونشن هەموو لایەکی توشی شۆک کردووە

لە نیوەى وەرزدا ناگیلسمان دوورخراوەتەوە و تۆخێل دانراوە لەجێگەکەى

ڕاگەیاندنەکان پێیانوایە ئەو هەنگاوە هەڵە بووە بۆیە ئەنجامەکانی بایرن بەو جۆرەى لێهاتووە

سەرباری ئەو ڕەخنانەش تا ئێستا هیچ وەڵامێک لە ئیدارەى بایرنەوە نەبینراوە

بابەتی پێشتر

بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لە ئەفسەرێکی زێرەڤانی شیروان شێروانی برایەوە بەردەم دادوەر

بابەتی دواتر

بابەتی بەرشلۆنە و نابژیوان.. ئیتۆرالدی وەڵام دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share