ئەنچیلۆتی توڕەیە

کارلۆ ئەنچیلۆتی جموجۆڵەکانی ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 بەدڵ نییە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”، کارلۆ ئەنچیلۆتیی ئیتاڵی توڕەیە لەوەی بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید جێگرەوەی کەریم بنزیمەیان بۆ نەکڕیوە، سەرەڕای ئەوەی کاتێک دەستبەرداری فەرەنسییەکە بوون بەڵینیان پێداوە جێگرەوەیەکی بەهێز دابین بکەن.

یانەی شاهانە سەرکەوتوو بووە لە گواستنەوەی خوسێلۆ لە یانەی ئیسپانیۆلەوە، بەڵام ئەم یاریزانە هەرگیز توانای پڕکردنەوەی کەلێنی بنزیمەی نییە.

لە هەمان کاتدا، بەرپرسانی ڕیاڵ ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکەیان ئاگادارکردووەتەوە، کە کیلیان مباپێ لەم هاوینەدا پەیوەندییان پێوە ناکات و دەرگای کڕینیان داخستووە و تەنها دەرگای فرۆشتن کراوەیە، کە ئەوەش جارێکی دیکە لێدانە لە پلانەکانی “کارلیتۆ”.

بابەتی پێشتر

هێشتا بەرشلۆنە مووچە بە مێسی دەدات

بابەتی دواتر

کیریاگۆس لە ویمبڵدن کشایەوە و جۆکۆڤیچ سوودمەندە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share