پێنج یاریزان لە تۆتنهام ئەگەری فرۆشتنیان هەیە

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی لەسەر ڕاسپاردەی ڕاهێنەری نوێ، نونۆ ئیسپیریتۆ سانتۆ گۆڕانکاری لە پێکهاتەی یانەکەدا دەکەن.

ماڵپەڕی ئەتلەتیک ئاشکرایکردووە، لەسەردەمی نونۆ سانتۆ پێنج یاریزانی یانەی تۆتنهام ئەگەری فرۆشتنیان هەیە، ڕەنگە لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەرگا بەڕوویاندا بکرێتەوە و بەفەرمی بۆندی پێشکەشکراوی یانە خوازیارەکانیان تاوتوێبکرێت.

بەپێی سەرچاوەکە، سێرج ئوریێ، ئیریک لامێلا، هاری وینکس، داوای دەستبەرداربوونیان لە بەڕێوەبەرانی یانە لەندەنییەکە کردووە، سانتۆس ڕەزامەندی نیشانداوە ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکەن.

لەبەرامبەردا بەڕێوەبەرانی یانە بۆ کەمکردنەوەی بەکارخستنی دارایی بیریان لە فرۆشتنی هەریەک لە موسا سیسکۆ و لوکاس مۆرا کردووەتەوە.

سەرەڕای ئەوەی فرۆشتنی پێنج یاریزانەکە 100% مسۆگەرنییە، بەڵام ناوبراوان لە لیستی فرۆشتندا ناونوس دەکرێن.

پێنجشەممەی ڕابردوو یانەی تۆتنهام بەفەرمی بۆندی لەگەڵ نونۆ ئیسپیریتۆ سانتۆی ڕاهێنەری پۆرتوگالی و پێشووی یانەی وڵڤەرهامپتن واژووکرد، بڕیارە ڕاهێنەرە پۆرتوگالییەکە گۆڕانکاری لە پێکهاتە و پلانەکانی یانەکەدا بکات.

بابەتی پێشتر

هامیڵتن و مێرسیدس نوێبوونەوە

بابەتی دواتر

فاتی لەم مانگەدا دەگەڕێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share