پۆچتینۆ: ئینگلتەرا، مێسی و مباپێ-ش ناناسێت

ڕاهێنەری پێشووی پاریس سان جێرمان، ماوریسیۆ پۆچتینۆ جەخت لە بەهێزی پێکهاتەی ئینگلتەرا دەکاتەوە و بە باشترینی مۆندیالی قەتەر وەسفیان دەکات.

دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەرامبەر بە سەنیگال (3-0) و گەیشتنیان بە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیال، شارەزایان ئەو بۆچوونەیان بۆ دروستبووە کە پێکهاتەی گاریس ساوسگەیت توانای بردنەوەی ناسناوەکەی هەیە.

لەو بارەیەوە ماوریسیۆ پۆچتینۆ بە “بی تی سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “ئینگلتەرایەکی بەهێزم بە ئاستێکی ناوازەوە بینی، لە هێڵی بەرگری بۆ هێرشبردن و بەگشتی زۆر باش بوون، لە ڕووی تەکتیکییەوە زۆر بە سەرکەوتوویی یارییان کرد.”

هەروەها دەڵێت، “هەموو یاریزانەکانی ئینگلتەرا بۆ یانە گەورەکان یاریدەکەن، بۆ ناسناوەکانی چامپیۆنزلیگ و پریمەرلیگ دەجەنگن، بۆیە دڵنیام دەتوانن هەر هەڵبژاردەیەکی ڕکابەر ڕابگرن تەنانەت ئەگەر مێسی و مباپێ-ش لەو هەڵبژاردانە یاریبکەن.”

ئینگلتەرا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی قەتەر ڕووبەڕووی فەرەنسا دەبێتەوە، کە بە یەکێک لە بەهێزترین یارییەکانی مۆندیالی قەتەر ناودەبرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵ پێیه‌کی خسته‌ چوارگۆشه‌ی زێڕینه‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share