هۆشداری لە بەبیابانبوونی گەرمیان دەدرێت

كامپەینی پاراستنی دارستانەكانی سەر ڕووباری سیروان هۆشداری لە بەبیابانبوونی ناوچەكانی گەرمیان دەدات و رایگەیاندووە، رۆژانە سەدان دۆنم دارستانی سروشتی دەسوتێنرێت و هیچ لێپرسینەوەیەكیش ناكرێت.

كامپەینی پاراستنی دارستانەكانی سەر رووباری سیروان لە پەیامێكدا كە ئاڕاستەی ئیدارەی گەرمیان و بەرپرسانی كردووە رایگەیاندووە، “بە ھەوڵ و ماندوبونی ھەمولایەك تا ڕادەیەك سروشت و ژینگەی سیروان لە دوای داخستنی كارگەكانی چەو و لم بوژایەوە، بەداخەوە لە ماوەكانی رابردوودا دیسان دارستانەكانی سیروان كەوتنە بەر شاڵاوی وێرانكردن و سوتاندن و رۆژانە سەدان دۆنم دارستانی سروشتی دەسوتێنرێت و ھیچ لێپرسینەوەیەكیش ناكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكردوە، “ئێمە وەكو كامپەینی پاراستنی رووباری سیروان دەیان جار داوامانكردووە كە بنكەیەكی پۆلسی دارستان و ئاگركوژێنەوە لەسەر رووباری سیروان دابنرێت، بەڵام بەھۆی كەمتەرخەمی و بەبیانوی نەبونی پۆلیس و بەنزین و پێداویستی تاوەكو ئێستا نەتوانراوە ئەو بنكەیە دابنێت”.

دەڵێت. ئەگەر بەمشێوەیەش بڕوات و بێدەربەستی بەرپرسان بەردەوام بێت ئەوا دیسان گەرمیان رووبەڕووی بەبیابانبوون دەبێتەوە.

کامپەینەکە داوا دەکات، بنكەیەکی پۆلیس لەسەر رووبارەكە دابنرێت، هەروەها دانانی لیژنەیەكی بەدواداچون بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی دارستانەكان دەسوتێنن، چاودێریكردنی ڕیستۆرانت و ماسی فرۆشان و دۆزینەوەی سەرچاوەی ئەو دارانەی بەكاریدەهێنن، چاودێریكردنی زەوییە سوتاوەكان كە لە دوای سوتانیان دەكرێن بە كشتوكاڵ.

هەروەها لیژنەی ئەمنی كەلار ھەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوە بۆ دەستگیركردنی تاوانباران و

دادگاكان بە ئەركی خۆیان ھەڵسن و بەپێی یاسا بەركارەكان توندترین سزای تاوانباران بدەن.

بابەتی پێشتر

 بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە هەر حەوت بەریتانییەک یەکێکیان بەهۆی برسێتییەوە دەناڵێنێت

بابەتی دواتر

شارەزایەكی كەشناسی: پلەكانی گەرما دەگاتە 50 پلە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share