نرخی مریشك دابەزی

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە دوو هەزار و 250 دینارە.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە هەفتەی رابردوو یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە دوو هەزار و 500 دیناربووە و شەوی رابردوو یەك كیلۆ مریشك بە دوو هەزار و 250 دینار بووە و نرخەكەی دابەزیوە.

وتیشی، “لە ئێستادا خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان لە زەرەردان و عەلەف گرانبووە و سووتەمەنی زیاتر بۆ گەرمكردنی كێڵگەپەلەوەرییەكان بەكاردەهێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەموو لایەنەکان پابەندبن بە وادەی دەستووریی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار تا وڵات نەکەوێتە بۆشایی یاساییەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە د. هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی…
Total
0
Share