لاپۆرتا یاریزانێکی گەورە دەکاتە قوربانیی هالاند

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا لەپێناو کۆکردنەوەی پارەی گونجاو بۆ واژووکردنی بۆندی ئێرلینگ هالاند، ئامادەیە دەستبەرداری یەکێک لە یاریزانە گەورەکان ببێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، خوان لاپۆرتا کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوەی لەگەڵ مینۆ ڕایۆلای ئیتاڵی و لێپرسراوی کارەبارەکانی ئێرلینگ هالاند ئەنجامداوە، لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتیکردووەتەوە، بەرشلۆنە پێویستی بە هێرشبەرە نەرویجییەکەیە و بۆ کۆکردنەوەی تێچووی بۆندەکەش هەموو توانای خۆی بەگەڕدەخات.

موندۆ نووسیویەتی، لاپۆرتا تێچووی کڕینی هالاندی بەردەست نییە، تاکە پلان لەبەردەمیدا فرۆشتنی یاریزانێکی گەورەی پێکهاتەی چاڤی-یە تاوەکو بڕی داواکراو بەرامبەر بە هالاند پێشکەشی بوروسیا دۆرتمۆند بکات، نزیکترین یانەش بۆ ئەم پلانە مێمفیس دیپای هۆڵەندی-یە.

لاپۆرتا لە دیدارەکەیدا بە ڕایۆلای ڕاگەیاندووە، بەهەر شێوەیەک بێت لە گواستنەوەکانی هاوینی 2022 هەوڵی واژووکردنی بۆندی هالاند دەدەن، بەو جۆرەش لەدانوستاندنەکاندا پێشەنگی لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و مان سیتی وەردەگرنەوە.

بابەتی پێشتر

(NBA) مەیامی هیت لە لوتکەدا بەردەوامە و کلیپەرز لە لەیکەرزی بردەوە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری دارایی ڕیاڵ مەدرید گڵۆپی سەوزی بۆ پێرێز داگیرساند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی دەیەوێت هازارد بگەڕێنێتەوە

سەرچاوەیەکی ئیسپانی ئاماژە بە بێزاربوونی ئیدین هازارد دەکات لە مەدرید، هەروەها هەوڵەکانی چێڵسی ئاشکرادەکات بۆ گەڕاندنەوەی یاریزانەکە. ڕۆژنامەی…
Total
0
Share