لە هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆری كه‌لوپه‌لی پزیشكیدا گیرا

لە هەولێر دەستبەر بڕێكی زۆر كه‌لوپه‌لی پزیشكیدا گیرا كە به‌ شێوه‌ی نایاسایی و قاچاخ لە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەرانەوە هێنرابوو‌ن.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای گه‌یشتنی زانیاری له‌سه‌ر هێنانی بڕێكی زۆری كه‌لوپه‌لی پزیشكی به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی و قاچاخ له‌ ڕێگه‌ی ده‌روازه‌كه‌وە توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كاندا بگیرێت و تۆمه‌تبارێكیش ده‌ستگیربكرێت.

باسی لەوەشكردووە، “دوای هاتنی کەلوپەلەکان چاودێری کرا تا گەیشتە هەولێر و لەوێ دەستبەسەریاندا گیرا كە بەرواری دروستکردن و بەسەرچوونی لەسەر چاپکرابوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: له‌ نزيكه‌وه‌ چاودێريى دۆخى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو دەکەم

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌ و شايسته‌ دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوايه‌كى ڕه‌وايه‌ و هه‌مووان…
Total
0
Share