ڕیاڵ مەدرید قەرەبووی فرۆشتنی ڤاران ناکاتەوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە بارودۆخێکی دارایی قورسدایە و توانای قەرەبووکردنەوەی فرۆشتنی ڕافائێل ڤاران-یان نییە.

بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنوس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، ڕافائێل ڤاران پێیەکی لە مانچستەر یونایتدە و تەنها چەند وردەکارییەک لە بۆندەکەیدا ماوە بۆ پەیوەندیکردن بەو یانەیە.

لە بەرامبەردا سەرۆکایەتی یانەی شاهانە لەگەڵ هیچ بەرگریکارێکی دیکەدا دانوستاندنیان نەکردووە، بەپێچەوانەی ئەو زانیارییانەی ئاماژە بە ڕێککەوتنی ڕیاڵ لەگەڵ جول کوندی و پاو تۆرێس دەکەن.

یانەی شاهانە بەهۆی قەیرانی داراییەوە زیانێکی قورسی بەرکەوتووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2021 پلانی داڕشتووە، هیچ گۆڕانکارییەکی گەورە لەسەر ئاستی هێڵی بەرگری ئەنجامنەدات، بەڵکو سەرنجیان لەسەر ئەو بەرگریکارانە دەبێت کە لەبەردەستی ئەنچلۆتین، لەنمونەی داڤید ئالابا، ئیدێر میلیتاو، ناچۆ فێرناندێز، چوست، جێلا، بڕیاریشە لە داهاتوویەکی نزیکدا خیسۆز فاییخۆ ئاڕاستەی یانەیەکی دیکە بکەن.

بابەتی پێشتر

ئەتلەتیکۆ (300) ملیۆن یورۆی مسۆگەرکردووە

بابەتی دواتر

مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی جێبەجێنەكردنی بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی ڕەتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڤیاڕیاڵ کۆتایی به‌ یوڤی هێنا و له‌گه‌ڵ چێڵسی گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی چێڵسی و ڤیاڕیاڵ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی…
Total
0
Share