شەڕ لە سودان بووەتەهۆی هەڵاتنی 2.6 ملیۆن کەس

نووسینگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA) رایگەیاندووە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ لە سودان لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە، زیاتر لە دوو ملیۆن و 600 هەزار کەس ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.

ووسینگەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە کردووە کە لە مانگی نیسانی رابردووەوە کە شەڕەکە دەستیپێکردووە، زیاتر لە دوو ملیۆن و 100 هەزار کەس لە ناوخۆی وڵات ئاوارەبوون، لەنێویاندا یەک ملیۆن و 400 هەزار کەس لە پایتەخت هەڵاتوون، زیاتر لە 560 هەزار کەس سنوورەکانیان بەزاندووە بۆ وڵاتانی دراوسێ و زۆربەیان بۆ میسر و چاد و باشوورسودان هەڵاتوون.

فەرحان حەق جێگری وتەبێژی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا دەستیان گەیشتووە بە 2.8 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا و خزمەتگوزاریی خۆراک و ئاو و تەندروستییان پێگەیەنداروە.

 

بابەتی پێشتر

بەهۆی شەپۆلی گەرمای توندەوە زیاتر لە 100 کەس لە مەکسیک گیانیان لەدەستداوە

بابەتی دواتر

لەناوچوونی دارستانە باراناوییەکان گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share