بانكێك لە هەرێم 100 ملیۆن دینار بە قەرز دەداتە هاوڵاتییان

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە پێدانی قەرز بەو كەسانەی بە نیازن پڕۆژەی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان دابمەزرێنن و دەشڵێت، “بانكەكە لە 3 ملیۆن دینار تا 100 ملیۆن دینار بۆ ئەو كەسانە خەرجدەكات كە خوازیارن پڕۆژەی كشتوكاڵی دابمەزرێنن”.

شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بانكێك لە هەرێمی كوردستان هەیە كە قەرز دەداتە ئەو كەسانەی بیرۆكە و پڕۆژەی كشتوكاڵیان هەیە و سەردانی ئێمە دەكەن و نووسراویان بۆ دەكەین و دواتر سەردانی هەولێر دەكەن و بانكەكە رەزامەندیی دەدات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پارەی بانكەكە بۆ پڕۆژەكانی بواری كشتوكاڵییە و ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان لە وەرگرتنی قەرزەكە سوودمەندبوون كە بڕەكەی لە 3 ملیۆن دینارەوە تا 100 ملیۆنە و دوای ئەوەی بەرهەمەكەیان پێدەگات بانكەكە دەستدەكات بە وەرگرتنەوەی قەرزەكە لە هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

ئاگرەكەی بتوێن كۆنترۆڵكرا

بابەتی دواتر

عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی سوید لە بەغداد دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و…
Total
0
Share