عەلی قادر وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كاتژمێر 11:30ی خولەكی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگاداركراینەوە كەوتنەوەی ئاگرێك لە دەڤەری بتوێن، بەڵام بەهۆی بەرزی پلەی گەرمان و بای بەهێزەوە ئەگەرەكە تەشەنەی كرد.
ئاشكراشیكرد، بە هەوڵی تیمەكانی بەرگریی شارستانیی راپەڕین ئاگرەكە كۆنترۆڵكرا و هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوە بوو كە سەرو ماڵی هاوڵاتییان پارێزراو بێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەهۆی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەوە كارمەندێكمان دووچاری تەنگەنەفەسی بوو لە هەمانكاتدا زیاتر لە 900 دۆنم پووش و پاوانی سنوورەكە سووتاون و لیژنەیەك پێكدەهێندرێت بۆ هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە و خەمڵاندنی زەرەر و زیانەكانی رووداوی ئاگركەوتنەوەكە.