لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و یەكێكی دیكەش برینداربوو

بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای سەرەكیی شەقڵاوە- باسرمە قەندیل كەسێك گیانیلەدەستدا و كەسێكی دیكە برینداربوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە و تێیدا هاتووە، كاتژمێر9ی ئەمشەو لەسەر ڕێگای سەرەكیی شەقڵاوە باسرمە قەندیل و لە نزیك “مامەجەلكە”، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری شۆفرلێت – ئۆپترا بەخێراییەكی زۆر لە شەقڵاوە بەرەو حەریر دەڕۆیشت و لە دوای دەرچوونی لەتونێلی ئاقوبان و بەر لەگەیشتنی بە “مامەجەلكە” كۆنترۆلی لەدەستدا چووە سەیدی بەرامبەری و خۆی كێشا بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئەڤەلۆندا كە بەرەو شەقڵاوە دەڕۆیشت و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆپتراكە گیانیلەدەستدا و شوفێری ئۆتۆمبێلەكەی دیكەش برینداربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق پڕۆسەیەکی ئاڵۆزی چاندنی مۆخمان بۆ ژنێک ئەنجامدا

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایدەگەیەنێت، بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق پڕۆسەیەکی ئاڵۆزی چاندنی مۆخمان بۆ ژنێک ئەنجامدا، کە ئەگەر…
Total
0
Share