وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: لە جەژندا تۆز و خۆڵ روو لە هەرێم دەكات

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی تۆز و خۆڵ هەولێر و دەوروبەری گرتووەتەوە پێشبینیدەكرێت لە كاتەكانی شەودا كاریگەرییەكەی زیاتر بێت و ناوچەكانی دیكەش بگرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی زیادبوونی خێرایی با ئێستا شەپۆلێكی تۆز و خۆڵ هەولێر و دەوروبەری گرتووەتەوە و ئەگەریش هەیە لە كاتەكانی شەودا كاریگەریەكی زیاتربێت و ناوچەكانی دیكەش بگرێتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، مەودای بینین ئێستا لە هەولێر 7 كیلۆمەترە و لە دەوروبەر 6 كیلۆمەترە.

بابەتی پێشتر

عێراق بڕیارێكی نوێی دەركرد و هەرێمیش دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

ئاگرەكەی بتوێن كۆنترۆڵكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share