هاری کەین مکوڕە لەسەر بایرن میونشن

یانەی بایرن میونشن گرێبەستێکی دیکە بۆ گواستنەوەی هاری کەین پێشکەش بە یانەی تۆتنهام دەکات، یاریزانەکەش ڕەزامەندی دەربڕیوە.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی نووسیویەتی، سەرەڕای هەوڵەکانی دانیێل لیڤی سەرۆکی تۆتنهام بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی هاری کەین، بەڵام هێرشبەرەکە هیوایەکی ئەوتۆی پێیان نەماوە و لەگەڵ بایرن میونشن ڕێککەوتنی کردووە.

یەکەم گرێبەستی بایرن بەبڕی (60 ملیۆن پاوەند) ڕەتکراوەتەوە، بەڵام هێرشبەرەکەی ئینگلتەرا مکوڕە لەسەر یاریکردن بۆ بایرن میونشن.

سەرچاوەکە لەزاری بەرپرسانی بایرنەوە زانیویەتی، کە ئیدارەی باڤاری گرێبەستێکی دیکەیان بە بڕی (80 ملیۆن پاوەند) تەرخانکردووە، بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پێشکەشی تۆتنهامی بکەن.

کەین تاوەکو هاوینی 2024 گرێبەستی لەگەڵ تۆتنهامدا هەیە، ئەگەر لە مێرکاتۆی هاوینەدا نەیفرۆشن، ناچاردەبن هاوینی داهاتوو بێبەرامبەر دەستبەرداری بن، ئەوەش وادەکات تۆتنهام بە ئۆفەرە خەیاڵییەکەی بایرن قایلبێت.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید سێ یاریزان دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

برۆزۆڤیچ مۆڵەتی هەفتەیەک دەدات بە بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share