كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش دێربی

ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید یاریی نەكردنی بنزیمەی لە دێربیدا ڕاگەیاند و گەڕانەوەی میلیتاوی بەرگریكاریشی ئاشكراكرد.

ڕەتیشیكردەوە هیچ شتێك لەسەر كێشەكەی ڤینیسیۆس بڵێت و دوپاتیكردەوە كە ئەو بەلایەوە گرنگە گۆڵ بكات.

پێشبینیش دەكات یارییەكەی سبەی بەرامبەر ئەتلەتیكۆمەدرید لە ئاستێكی بەرزدابێت.

بەشێك لە قسەكانی ئەنچیلۆتی

/ كەریم بنزیمە یاریی ناكات و تا ئێستا بەتەنها ڕاهێنان دەكات

/ یارییەكەی سبەی لە ئاستێكی بەرزدا دەبێت

/ میلیتاو ئامادەیە ، بەڵام دڵنیا نیم كە سەرەكی دەبێت یان نا

/ كێشەكەی ڤینیسیۆس كار ناكاتە سەر ژووری خۆگۆڕین، هیچ قسەیەك لەو بارەیەوە نەكراوە لە ژووری خۆگۆڕیندا، ئێمە تەنها قسە لەسەر تۆپی پێ دەكەین

/ ئەوەی ئێمە بەلامانەوە گرنگە، بردنەوەیە لە تیپی بەرامبەر

/ هیچ ئامۆژگارییەكی ڤینیسیۆسم نەكردووە، من باوكی نیم

/ نازانم چی ڕوویداوە بەرامبەر ڤینیسیۆس، دەیبینم كە یارییەكی باش دەكات ئەوە بەلای منەوە گرنگە

/ ڕۆدریگۆ متمانەی بەهۆی هەیە و پێویستە پشتی یاریزانە لاوەكان بگرین

/ ئێمە دڵخۆشین كە ئاسینسیۆ بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بانگكراوە

/ ئێمە كار لەسەر ئەوە دەكەین كە تایمی یەكەم تیپی بەرامبەر هیلاك دەكەین، تایمی دووەم سوود لە هیلاكییەكەیان وەردەگرین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌ر و تۆتنهام سه‌رکه‌وتن و سیتی له‌ جامی کاراباو کرایه‌ ده‌ره‌وه‌

یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ، تۆتنهام، لیسته‌ر سیتی له‌ قۆناغی 16ی جامی کاراباو سه‌رکه‌وتنیان تۆمارکرد، مانچسته‌ر سیتی به‌ لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ له‌…
Total
0
Share