دوای ئەگوێرۆ و گارسیا، لاپۆرتا بەڵێنی بۆندی دیکە بە کەتەلۆنییەکان دەدات

یانەی بەرشلۆنە بۆندی لەگەڵ سێرجیۆ ئەگوێرۆ و ئیریک گارسیا واژووکرد و سەرۆکی یانەکە بەڵێن دەدات بۆندی دیکەش واژووبکات.

لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا، سەرۆکی نوێی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا سەرکەوتوبوو لە گواستنەوەی دوو یاریزان بۆ پێگەکانی هێرشبەر و بەرگری، یەکەمیان سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و دووەمیان ئیریک گارسیای ئیسپانی بوون.

لەو بارەیەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ” ئەوەی ڕوودەدات هەنگاوێکە بەرەو داهاتوو، هێشتا پڕۆسەی دیکە ماوە دەبێت بە ئەنجامی بگەیەنین”.

هەروەها لەبارەی ڕۆناڵد کومانەوە دەڵێت، “ڕێزی دوو وەرزی بۆندەکەی دەگرین، بەڵام کۆبوونەوە دەکەین و تاوتوێی ئەنجام و ئاستی وەرزی ڕابردوو دەکەین، لێکدانەوەمان دەبێت، باش و خراپ جیادەکەینەوە، لە ماوەی 10 ڕۆژدا بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدەین”.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، لە داهاتوویەکی نزیکدا ئیدارەی نوێی لاپۆرتا بۆندەکانی جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم و مێمفس دیپای هۆڵەندی ئاشکرادەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی گواردیۆلا پاریسی لە چامپیۆنزلیگ کردە دەرەوە و یەکەم بلیتی ئیستانبوڵی بڕی

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی مانچستەر سیتی ڕوبەڕووی پاریس سان جێرمان بووەوە…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) کلاسیکۆی ئیتاڵیا بە بردنەوەی یوڤانتۆس لە ئینتەر میلان کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (27)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر ئینتەر میلان…
Total
0
Share