كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی ئەلمێریا

ئەنچیلۆتی متمانەی بەوە هەیە ڕیاڵ مەدرید بتوانێت پارێزگاری لە ناسناوی خولی ئیسپانیا بكات.

باسی لە ئاستی بەشێك لە یاریزانەكان كرد و هیوای خواست لەسەر هەمان ڕیتمی وەرزی ڕابردوو بەردەوام بن.

دڵنیاشە لەوەی هازارد وەرزێكی نمونەیی بەڕێدەكات و هیواش دەخوازێت ڤینیسیۆس لەسەر گۆڵكردن بەردەوام بێت.

پوختەی قسەكانی ئەنچیلۆتی

/ هەستێكی باشمان هەیە و هیوامان بەوەیە بتوانین پارێزگاری لە ناسناوی لا لیگا بكەین.

/ كاسمیرۆ و چوامینی هەردوكیان شێوازی یاریكردنیان لە یەكەوە نزیكە بەڵام بە تایبەتمەندی جیاواز، یەكێكیان لە پێكهاتەی تیپەكە جێگەی دیاریكراوە، ئەوەی تریان لە هەوڵدایە، ئەگەری بەشداریكردنی هەردوكیشیان پێكەوە هەیە.

/ من دڵنیام لەوەی كە هازارد دەتوانێت بونی خۆی بسەلمێنێت.

/ ئێستا شانازی دەكەم كە خاوەنی كۆرتوام، ناتوانم بڵێم كێ باشترین گۆڵچییە كە ڕاهێنەرایەتیم كردووە ، چونكە زۆر گۆڵچی تر هەیە وەك نوێر و كاسیاس و بوفۆن.

/ سیبایۆس و ئەسینسیۆ لێرەن و بە شێوەیەكی باش ڕاهێنان دەكەن، تا 31ی مانگی هەشت لەگەڵ مندان، ئەگەر شتێك گۆڕا ئەو كات پلانێكی تر دادەنێین.

/ ڤالڤێردی لە قۆناغی دووەمی ڕكابەرییەكان ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و توانی سەركەوێت بەسەر ئەو پێكانەی دوچاری هات.

/ دوای مۆندیال پێشتر یاریزانەكان دەچون پشوویان وەردەگرت، بەڵام ئێستا دەگەڕێنەوە بۆ ڕكابەرییەكان بۆیە پێویستە كە پشووی زیاتر بە یاریزانەكان بدرێت.

/ تا مۆندیال توشی ئاستەنگی زۆر دەبین چونكە یاریزانەكان دەیانەوێت بەشداری مۆندیال بكەن.

/ پێم سەیرە تۆنی كروس لە لیستی یاریزانە پاڵێوراوەكاندا نییە بۆ تۆپی ئاڵتون، ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد.

/ هیوا دەخوازین ڤینیسیۆس لەسەر ئەو ئاستە بەرزەی بەردەوام بێت، وەرزی ڕابردوو زۆر بە باشی دەركەوت هیوادارم بتوانێت لە گۆڵ تۆماركردن بەردەوام بێت.

/ ڕۆدریگێر وەك دڵی بەرگریكار یاریی دەكات، بەڵام لە حاڵەتی پێویستدا دەبێتە بەگریكاری لای ڕاست.

/ دوای ڕیاڵ مەدرید، كاروانی وەرزشی من كۆتایی دێت و واز لە ڕاهێنەرایەتی دەهێنم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌ بردنه‌وه‌ له‌ ڤالێنسیا ناوازه‌ ده‌رکه‌وت و هانده‌رانی ئاشتکرده‌وه‌

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می لالیگا، بردنه‌وه‌یه‌کی به‌هێز و گرنگی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی…
Total
0
Share