ئارسیناڵ دەرگای بۆ حەوت یاریزان کردووەتەوە: دەتوانن بڕۆن

لەسەر ڕاسپاردەی مایکڵ ئارتێتا، یانەی ئارسیناڵ پاکتاوی یاریزانە بێسوودەکان دەکات و داهاتێکی گەورە بۆ کڕینی یاریزانی نوێ دەگەڕێنێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی، مایکڵ ئارتێتا ناوی ئەو یاریزانانەی جیاکردووەتەوە، کە سوودێکی ئەوتۆیان بۆ پێکهاتەکەی نەبووە  ووەرزی داهاتوو بە تەواوی لە پلانەکانی دووریاندەخاتەوە.

یەکێک لە یاریزانەکان نیکۆلاس پیپیی فەرەنسییە کە بە خواستن بۆ یانەی نیس یاریدەکات، یەکێکە لە هەرە گرانبەهاترینەکانی “گانەرز” و بەرزترین مووچە بەدەستدەهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەشدار نەبووە کە پلانەکانی ئارتێتا.

یاریزانەکانی دیکەش بریتین لە: ئاینسلی میتیلاند نیڵس، سامبی لۆکۆنگا، نونۆ تاڤارێس، پابلۆ ماری، سیدریک سواریس، ئەلێکس ڕونارسۆن.

چاوەرواندەکرێت لە ڕێگەی فرۆشتنی ئەم کۆمەڵە یاریزانەوە، یانەی ئارسیناڵ مووچەیەکی زۆر و (140 ملیۆن پاوەند)ی کاش دەستەبەربکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ یانەیەک بەفەرمی گرێبەستی پێشکەش نەکردووە.

بابەتی پێشتر

پێرێز تەلەفۆنەکەی 2019 دووبارە دەکاتەوە؟

بابەتی دواتر

کاتژمێری زەوی<br>داوا لە جیهان دەکرێت رووناکییەکان بکوژێننەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share