ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بۆ تاووتوێكردنی ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و فیدراڵ كۆببێتەوە.

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشكرایكردووە، بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی كانونی یەكەم، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆببێتەوە.

سەبارەت بە كارنامەی كۆبوونەوەكە ئەوە خراوەتەڕوو، كۆبوونەوەكە بۆ تاووتوێكردنی گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵە، سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پاش مانەوەیان لە بەغداد بۆ ماوەی دوو هەفتە، شەوی ڕابردوو شاندەكەی حكومەتی هەرێم گەڕانەوە هەولێر.

بابەتی پێشتر

دەڵێن جەنگێکى گەورە هەڵدەگیرسێت

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەهۆی زیادەی نەوتی خاوی ئەمریکا دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share