نرخی نەوت بەهۆی زیادەی نەوتی خاوی ئەمریکا دابەزی

نرخی نەوت لە مامەڵەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا دابەزین ی بەخۆوە بینی، ئەمەش بەهۆی ڤایرۆسە نوێیەکەی کۆرۆنا و زیادەی نەوتی خاوی ئەمریکا لە گەنجینەکاندا.

دوای ئەوەی  لە هەفتەی ڕابردوودا یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکا لە گەنجینەکاندا بەرزبووەوە نرخی کاریگەریی لەسەر نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دروستکرد و هەروەها ڕەتکردنەوەی پرۆژەی پاڵپشتی دارایی کۆنگرێسی ئەمریکا لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە یەکێکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت.

نرخی نەوتی خاوی برێنت 46 سەنت و بەڕێژەی %0.9 دابەزی و بە 49.62 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نەوتی خاوی تەکساس 46 سەنت و بەڕێژەی %1 دابەزی و بە 46.56 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

ڕۆژی سێشەمە هەریەکە لەو دوو جۆرەی نەوت بەڕێژەی %2 دابەزی لە دووەم دابەزینیدا، لەکاتێکدا پێشتر نرخی نەوت لەسەرو 50 دۆلارەوە نرخەکەی جێگیر بوو بەرلەوەی پەیمانگای پێترۆڵی ئەمریکی API زیادەی یەدەگی نەوتی وڵاتەکەی ئاشکرا بکات.

API ڕایگەیاند نەوتی گەنجینەکراوی وڵاتەکەی بەرزبووەتەوە بۆ 2.7 ملیۆن بەرمیل لە هەفتەی ڕابردوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: هەوڵدەدەین حکومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دارەسووتاوەکە بکاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “هەوڵدەدەین حکومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دارەسووتاوەکە بکاتەوە”. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: مانگی داهاتوو پڕۆژەی هەژماری من ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ تەواوبوونی %90ی کارەکانی پڕۆسەی هەژماری من، ڕاستەوخۆ ڕادەستی…
Total
0
Share