بانكی رافیدەینی حكومی پێدانی قەرزێكی بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی بچووك بە بڕی 25 ملیۆن دینار راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێكی بانكەكە تێیدا هاتووە، ئەو قەرزە بە هاوڵاتییان و بەو كەسانە دەدرێت كە خاوەنی ناوەندی بازرگانی و خاوەن دوكانن و دەتوانن لە وەرگرتنی سوودمەندبن.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو كەسانە دەتوانن لە 5 ملیۆن دینارەوە داوابكەن تا دەگاتە 25 ملیۆن دینار بەپێی ئەو رێنماییانەی دەردەكرێن.