وەزارەتی نەوت چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پیشەسازیی نەوتی لە هەرێم تاوتوێدەكات

دیمەنێك لە وۆرك شۆپەكە

وەزارەتی نەوتی عێراق بە بەشداری ژمارەیەك شارەزای نێودەوڵەتی میکانیزمی بەڕێوەبردنی پیشەسازی نەوتی لە هەرێمی کوردستان تاوتوێدەكات.

وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە وۆرکشۆپێکیان لەگەڵ ژمارەیەک لە شارەزایانی نێودەوڵەتی ڕێكخست سەبارەت بە میکانیزمی بەڕێوەبردنی پیشەسازیی نەوتی لە هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور.

وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، لە وۆرکشۆپەکەدا تایبەتمەندی و دامەزراوەکانی کارکردن لەو گرێبەستانەی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

وۆرکشۆپەکە بە ئامادەبوونی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت و بەرپرسانی وەزارەتەكە و ئەو لیژنانە بەڕێوەچوو کە بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنراون.

یەكێكیان ئەو لیژنە تایبەتمەندەیە كە وەزارەتەكە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی پێكیهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بە پشتیوانیی خەڵکی کوردستان و تێکۆشەرەکانی، درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی د. فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق و ئەندامی…
Total
0
Share