بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم ئەم جەژنە سەرەتایەك بێت بۆ كۆتاییهاتنی ناكۆكییەكان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە بڵاوكردەوە كە جەژنی قوربانی پیرۆز لە موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆزدەكات”.

هەر لە پەیامەكەی سەرۆك بافڵدا هاتووە، هیوادارم ئەم جەژنە پیرۆزە ئاشتی و كامەرانی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و سەرەتایەك بێت بۆ كۆتاییهاتنی ناكۆكییەكان و دەستپێكی قۆناغێكی نوێی تەبایی و برایەتی بێت، پێكەوە لەچوارچێوەی كوردستانێكی فرەڕەنگ و دەوڵەمەند بە یەكترقبووڵكردن و رێزگرتن لەجیاوازییەكان، ژیانێكی ئارام و دوور لە توندوتیژی و توندڕەوی بەسەربەرین.

سەرۆكی یەكێتی راشیدەگەیەنێت، “نابێت رێگەبدەین بیری توندڕەویی جێگەی میانڕەوی بگرێتەوە و پێویستە كەلتووری خۆشەویستی و ژیاندۆستی بەسەر كۆمەڵگەكەماندا زاڵبكەین، لە رووە سیاسییەكەشەوە جەژن بكەینە بنەمایەك بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان و مژدەی یەكڕیزییەكی هەمیشەیی لە ناوخۆ و دەرەوە بە خەڵكە خۆشەویستەكەمان بدەین، كە ئەمەش تەنها رێگەیە بۆ بەهێزتركردنی كوردستانەكەمان و پارێزگاریكردن لە بەرژەوەندییە نیشتمانی و نەتەوەییەكان”.

بابەتی پێشتر

شاڵاو عارف: نابێت ئاژەڵی قوربانی بە بەرچاوی یەكترەوە سەرببڕدرێن

بابەتی دواتر

پشدەر.. بەهۆی بەردانەوەی ئاوەوە ئۆتۆمبێلەكانیان ژێرئاو كەوت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران بەناونیشانی “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و جەختدەکەنەوە لە دانیشتنی…
Total
0
Share