تونێلی پێشڕه‌و بەربەستدەکرێت

هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ تونێلی پێشڕەو به‌ربه‌ستده‌كرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە، لە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (17/5/2026)ـەوه‌، تونێلی پێشڕه‌و بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ له‌ کاتژمێر (10)ـی شه‌و تاوەکو (5)ـی به‌یانی، به ‌ڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا به‌ربه‌ستده‌كرێت.

ڕاشیدەگەیەنێت، داخستنی تونێلەکە به‌مه‌به‌ستی كاركردن و پاككردنه‌وه‌یەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share