لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا 4 كەس برینداربوون

دیمەنێك لە ڕوداوەكە

بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای ڕانیە-دوكان چوار كەس برینداربوون و هاتوچۆی ناوچەكەش دەڵێت، تیژڕەوی هۆكار بووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین ئەمڕۆ سێشەممە 15ی كانونی یەكەم بڵاویكردەوە، كاتژمێر 08:30ی ئەمشەو لەسەر شەقامی سەرەکی ڕانیە-دوکان ئۆتومبێلێکی جۆری (جیپ- لاریدۆ) خۆی کێشا بە بەربەستێکی گڵ-ی سەر شەقام و بەهۆیەوە شۆفێرەکە و سێ سەرنشین برینداربوون.

ئاشكراشیكرد، هۆکاری ڕوداوەكە تیژڕەویی بووە، شۆفێرەکە نەیتوانیوە کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی بکات، چونکە باش ئاگاداری سەر شەقام نەبووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: هەر هاوڵاتییەک بیەوێت سیستمی وزەی خۆری بۆ دەبەستینەوە بە کارەبای نیشتمانییەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، هەر هاوڵاتییەک بیەوێت دەتوانێت لە ڕێگەی فۆڕمیکی تایبەتەوە داوای بەستنەوەی سیستمی وزەی خۆر…
Total
0
Share