یەكەم رۆژی جەژن پلەی گەرما كەمێك بەرزدەبێتەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و یەكەم رۆژی جەژن ئاشكرادەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بوونى تۆزێکى سوک لە کاتەکانى ئێوارەدا بەتایبەت لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم.

بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بە (1-2) پلە نزمدەبنەوە، بەراورد بە تۆماركراوی رۆژی پێشتر.

دەربارەی كەشوهەوای یەكەم رۆژی جەژنیش (سبەی چوارشەممە) دەڵێت، پلەكانی گەرما لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم بەراورد بە ئەمڕۆ یەك پلە بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 41
سلێمانی : 40
دهۆک : 40
کەرکوک : 44
هەڵەبجە : 43
زاخۆ : 41
سۆران :40
گەرمیان : 45

بابەتی پێشتر

پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی جەژندا 100 هەزار گەشتیار روو لە سلێمانی بکەن

بابەتی دواتر

نەخۆشی مەلاریا دەرکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share