زیاتر لە دوو ملیۆن حاجی فەریزەی حەج بەجێدەهێنن

ئەمڕۆ زیاتر لە دوو ملیۆن حاجی لە سەرانسەری جیهانەوە روویان لە کێوی عەرەفە کردووە و فەریزەی حەج بەجێهدەهێنن.

دوێنێ دووشەممە دەستپێکی دەستکردنبوو بە رێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ کە تێیدا دوو ملیۆن و 300 هەزار حاجی بەرگی ئیحرامیان پۆشی و روویان لە مینا کرد و دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەوێ مانەوە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە روویان لە کێوی عەرەفە کرد و بڕیارە تا ئێوارەی ئەمڕۆ لەوێ بمێننەوە.

کێوی عەرەفە پانییەکەی 300 مەترە و 30 مەتر بەرزە و حاجیان پێیدا سەردەکەون و لە دوای نوێژی بەیانییەوە تا نوێژی مەغریب حاجیان دووعا و پاڕانەوەی خۆیانی تێدا ئەنجامدەدەن.

بڕیارە لەدوای خۆرئاوابوون حاجیان بەرەو حاجیان بەرەو موزدەلیفییە بەڕێ بکەون و ئەمشەو هەر لەوێ بمێننەوە و دواتر دەگەڕێنەوە مینا و ئەو رێورەسمە ئاینییانەی دیکە کە لەسەریان پێویستە ئەنجامی دەدەن.
لە چوارەم رۆژی جەژنەوە پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیان بۆ وڵاتەکانی خۆیان قۆناغ بە قۆناغ دەستپێدەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: تادێت بە مووشەکی زیاتر وەڵامی ئەمریکا و ئیسرائیل دەدەینەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دوژمن دەڵێت 320%ـی مووشەکەکانی ئێران لەناوچوون، کەچی ئێمە هەر مووشەکی زیاتر هەڵدەدەین. محەمەد باقر…
Total
0
Share