بەوێنە.. ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی موحسین فەخریزادە لە ئێران بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا تەرمی زانای ئەتۆمیی ئێران، موحسین فەخریزادە لە تارانی پایتەختی ئێران بەخاکسپێردرا، ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسان و سیاسەتمەدارانی ئێرانی بەشدار بوون تیایدا.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تشرینی دووەم، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئێران و ژمارەیەک سیاسەتمەدار و پەرلەمانتار ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی موحسن فەخریزادە بەڕێوەچوو.

دوای ئەوەی نوێژی مردووی لەسەر کرا، تەرمی موحسین فەخریزادە، زانای بواری ئەتۆمی لە گۆڕەپانی مەزارگەی ئیمامزادە ساڵح لە تاران بەخاک سپێردرا.

لەمیانی ڕێوڕەسمەکەدا ئەمیر خاتەمی، وەزیری بەرگریی ئێران وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، “تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادە بێ وەڵام نابێت و بۆ ئەو مەبەستەیش فەرمان لەلایەن ڕابەری باڵای ئێران، عەلی خامنەئی دەرکراوە”.

موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمیی ئێرانی، ڕۆژی ھەینی ڕابردوو كوژرا، وەزیری دەرەوە و سوپای پاسدارانی ئێرانیش ئیسرائیل بە ئەنجامدەری ئەو كارە تۆمەتبار دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: بەشێکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوکارییان کردووین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بەشێکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوکارییان کردووین؛ لەناویاندا (قەتەڕ، سعودیە، ئیماڕات، بەحرەین و ئیسرائیل).…
زیاتر ببینە

میسر نزیکەی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بۆ رێگری لە پچڕانی کارەبا لە وەرزی هاوین تەرخاندەکات

میسر دەیەوێت رێگری لە پچڕانی کارەبا لە وەرزی هاوین-دا بکات. مستەفا مەدبولی، سەرۆک وەزیرانی میسر، رایگەیاند، وڵاتەکەی پێویستی…
Total
0
Share