شۆڕشی گەڕانەوە.. بەڕازیل بۆ 2026 “شێڵد” و پێکهاتەکەی دەگۆڕێت

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور لەپێناو “پیلێ”ی ئەفسانەدا پێشنیازی گۆڕینی شێڵدی هەڵبژاردەی بەڕازیلی کردووە، سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی بەرازیلیش بەڵێنی شۆڕشێکی گەورە دەدات.

ئەلیخاندرۆ دۆمینگێز، سەرۆکی “کۆنمیبوڵ” ڕایگەیاندووە، “دەمانەوێت پاڵپشتی خۆمان بۆ پیلێ و خێزانەکەی دووپاتبکەینەوە، ئەو بلیمەتی تۆپی پێ بووە، پێشنیازیش کراوە پێنج ئەستێرەی سەر شێڵد و لۆگۆی بەڕازیل گۆڕانکاری تێدا بکرێت، سیان لە ئەستێرەکان کە تایبەتن بە مۆندیالەکانی پیلێ لە ساڵانی 1958، 1962، 1972 بکرێن بە دڵ، ئێمەش بەو پێشنیازە ڕازین ئەگەر فیفا قایلبێت.”

لەلایەکی دیکەوە ئیدناڵدۆ ڕۆدریگێز، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل خەمی خۆی سەبارەت بە شکستی “سێلیساو” لە مۆندیالی 2022 نیشانداوە، دووپاتیشی کردووەتەوە، بەر لە مۆندیالی 2026 گۆڕانکاری ڕیشەیی لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەدا دەکات، بە جۆرێک وەک شۆڕش لەبواری تۆپی پێ-دا دەربکەوێت.

شۆرشەکەش بریتییە لە دابینکردنی ڕاهێنەرێکی بەتوانای خۆماڵی، هەروەها دوورخستنەوەی گەورەکان و ئامادەکردنی لاوان بۆ پێگەکانیان.

بابەتی پێشتر

مافی مرۆڤ لە نێوان دروشم و کرداردا

بابەتی دواتر

مۆندیال پیلانگێڕیی ئەرجەنتینە؟ خێزانی کریستیانۆ شتێکی تر دەڵێن..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share