شۆكۆلاتەیەك پاش 120 ساڵ دۆزراوەتەوە و گونجاویشە بۆ خواردن

تەنانەت پاش سەدەیەك و 20 ساڵ لە دروستكردنی، پارچەیەكی شۆكۆلاتەی “كادبێری” وەك خۆی ماوەتەوە و گونجاوە بۆ خواردن.

دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ئوسترالیا ئاشكرایانكرد، فەرمانبەرانی نوسینگەی نیشتمانیی ئەو وڵاتە پارچەیەك چۆكۆلاتیان دۆزیوەتەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1900.

ئەو چۆكۆلاتە لەنێو كەلوپەلەكانی شاعیری بەناوبانگی كۆچكردووی ئوسترالی “بانجۆ پاتێرسۆن” دۆزراوەتەوە.

لە ساڵی 1899 شاژنە ڤیكتۆریا، شاژنی بەریتانیا داوای كردووە كە دەیەوێت وەك دیارییەكی یادكردنەوە، چۆكۆلات بنێرێت بۆ هێزەكانی وڵاتەكەی لە باشووری ئەفریقا كە لە جەنگدا بوون.

دواتر داوا لە كۆمپانیای كادبێری كراوە ئەو جۆرە چۆكۆلاتە دروست بكات، 70 بۆ 80 باری لێ دروستكراوە.

لەكاتی دۆزینەوەی ئەو شۆكۆلاتە مێژووییە، ئەو فەرمانبەرەی هەڵیپچڕاندووە ئاماژەی بەوەكردووە، “بۆنێكی زۆر خۆشی لێدەهات كاتێك قوتوی شۆكۆلاتەكەم كردەوە”.

لەسەر قوتوی ئەو جۆرەی شۆكۆلاتە كە بۆ سەربازانی بەریتانی دروستكراوە، نوسراوە، “هیوای ساڵێكی نوێ و خۆشتان بۆ دەخوازم، ڤیكتۆریا”.

لەبارەی بوونی ئەو چۆكۆلاتە لەنێو كەلوپەلەكانی شاعیرە ئوسترالییەكە، بۆچوونەكان بەو جۆرەن كە ڕەنگە لە سەربازێكی بەریتانی كڕیبێت، بەوپێیەی لەو سەردەمەدا ڕۆژنامەنوسی بەرەی جەنگ بووە.

 

بابەتی پێشتر

ترەمپ پلانە ئابورییەکەی کۆنگرێسی ڕەتکردەوە و بە ‘شەرمەزاری’ ناویبرد

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی دۆلارەوە هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share