زانایان سەرکەوتووبوون لە دروستکردنی خۆر

زانایانی ئەمریکی توانییان سەرکەوتووبن لە لاساییکردنەوەی خۆر و بەرهەمهێنانی وزەیەک لە ئەتۆمەوە کە وزەیەکی پاکە و ملیاران ساڵ دەمێنێتەوە.

زانایانی تاقیگەی Lawrence Livermore National Laboratory لە کالیفۆرنیا، بە بەشداری هەندێک لە زانایان لە بەناوبانگترین تاقیگەکانی جیهان لە پەنجاکانی سەدەی رابردووەوە لە هەوڵدان بۆ بەرهەمهێنانی وزە لە یەکگرتنی ناوەکییەوە، بەجۆرێک “تەنها کوپێکی بچوک لە هایدرۆجین بتوانێت کارەبای شوێنێک بۆ سەدان ساڵ دابینبکات”، بەڵام لە هیچ یەکێک لە تاقیکردنەوەکاندا نەگەیشتوونەتە ئەو ئەنجامە جگە لەوەی ئێستا رایانگەیاندووە.

بڕیارە وەزیری وزەی ئەمریکا سبەینێ سێشەممە ئەو داهێنانە رابگەیەنێت بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی ئاسایشی ناوەکیی ئەمریکا، بۆ ئەو مەبەستەش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامبدەن.

دکتۆر ئارسەر تورڵ زانای فیزیایی بەشدار لە داهێنانەکەدا رایگەیاند، “ئەگەر ئەو داهێنانە بە دڵنیایی لە راستیدا سەرکەوتووبێت، ئێمە دەبینە خاوەنی داهێنانێکی مێژوویی کە مرۆڤایەتی شانازیی پێوەدەکات، هەرچەندە هەوڵەکە دەیان ساڵە بەردەوامە بەڵام وادیارە لەم دواییانەدا لە تاقیگەی لۆرانس لیڤەرمۆر ئەو ئامانجەیان بەدەستهێناوە”.

لەگەڵئەوەی ویستگەکانی وزەی بەرفراوانی ناوەکی کە هیچ تیشکدانەوەیەکی زیانبەخشیان نەبێت پەرەیانپێنەدراوە، بەڵام زانایان دەڵێن دەکرێت ئەو جۆرە داهێنانە یارمەتیی مرۆڤایەتی بدات بۆ رزگاربوون لە وزەی بەردین.

پوختەیەک لەوەی لە ڕاپۆرتی فاینانشیاڵ تایمزدا هاتووە، ئەوەیە کە یەکگرتنە ناوەکییەکە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بووەتە هۆی زیادبوونی وزەی پاک بە ڕێژەی 120% لە تاقیگەدا، کە دەتوانرێت بە “وزەی سبەینێ” هەژماربکرێت، کە ئەگەر راستەقینەبێت دەبێتەئەوەی گۆڕانکاریی گەورە لە هەسارەکەماندا بکات.

بابەتی پێشتر

دادگا حوكمی دوو مێردمنداڵەکەی کەلاری هەڵوەشاندەوە

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی ھاتوچۆدا كەسێك برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share