کەمێك لەمەوبەر شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتنە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر و کۆبوونەوەی نێوانیان دەستیپێکرد.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی و بە ئەندامێتی هۆشیار زێباری فوئاد حسێن. گەیشتنە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و لەلایەن قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال پێشوازیان لێکرا”.
سەردانی شاندەکەی پارتی بۆ لای یەکێتی بە ئامانجی گفتوگۆکردنە لەبارەی دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی هەردوولا.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو رووداوانە بکرێت كە لە ماوەی رابردوودا لە هەرێمی كوردستان و عێراق روویانداوە و لەگەڵ ئەگەرەكانی بەردەم ھەرێمی كوردستان بۆ ئایندە.