یاسای بودجە لە وەقائیعی عێراقدا بڵاوکرایەوە

ئەمڕۆ یاسای بودجە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقدا بڵاوکرایەوە، ئەوەش دوا قۆناغی یاسای بودجەیە و دوای ئەم هەنگاوە راستەوخۆ یاساکە جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی حوزەیرانی 2023 یاسای بودجەی گشتیی عێراق لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاوکرایەوە، یاسای بودجەی عێراق بۆ ماوەی سێ ساڵە، ساڵانی 2023، 2024 و 2025.

تێکڕای قەبارەی بودجەی گشتیی عێراق 199 تریلیۆن دینارە، دوای بڵاوکرنەوەی لە وەقائیعی عێراق یاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێیە ئەو رێککەوتنەی کراوە، دەبێت دوای ئەوەی یاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، مانگانە حکومەتی فیدراڵی پشکی تەواوی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا بنێرێت، ئەمە هاوکات لەگەڵ پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە مەرجەکانی رێککەوتنەکان.

مانگانە هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک تریلیۆن دیناری لە بودجەی عێراقدا هەیە و کۆی گشتیی پشکی هەرێمیش لە بودجەدا 16 تریلیۆن دینارە.

بابەتی پێشتر

کەسێک وەک گومانلێکراوی سێ رووداوی ئاگرکەوتنەوە دەدرێتە دادگا

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share