ئەو داهێنەرانە کێن کە بە داهێنانەکانی خۆیان گیانیان لەدەستدا؟.. دواهەمینیان داهێنەری تیتان بوو

پێگەی ویکیپیدیا، ناوی بەڕێوەبەری ئەو کۆپانیایەی ژێردەریایی تیتانی دروستکردبوو زیادکرد بۆ لیستی ناوی ئەو داهێنەرانەی کە داهێنانەکانی خۆیان بووەتەهۆی گیانلەدەستدانیان.

پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا، رۆژی پێنجشەممە گیانلەدەستدانی پێنج سەرنشینەکەی ناو ژێردەریایی تیتانی راگەیاند، کە ماوەی چوار پێنج رۆژبوو بە گەشتێک چووبوونە ناو زەریای ئەتڵەسی بەمەبەستی بینینی پاشماوەی کەشتیی تایتانیک.

لەناو سەرنشینەکانیدا ستۆکتۆن رەش هەبوو کە دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئۆشن گەیت بوو، ئەو کۆمپانیایەی ژێردەریاییەکەی دروستکردووە، رەش ژێردەریاییەکەی بەڕێوەدەبرد و کاپتنی بوو لە ماوەی گەشتەکەدا.

ویکیپیدیا ستۆکتۆن رەشی بە بەڕێوەبەر و ئەندازیار و سەرپەرشتیاری دیزاینکردنی ژێردەریایی تیتان ناوبردووە.

ستۆکتۆن رەش دوو جاری دیکە لەکاتێکدا بە ژێردەریاییەکانی هەوڵی داوە بگات بە کەشتیی تایتانیک شکستی هێناوە، جارێکیان لە ساڵی 2018دا و جاری دووەمیش لەمساڵدا بەهۆی دروستبوونی کێشەی ژێردەریاییەکە لەگەڵ کەشتی دایک لەسەر دەریا شکستی هێناوە.

لیستەکەی ویکیپیدا ژمارەیەکی زۆر لەو داهێنەرانەی تێدایە کە بە داهێنانەکانیان مردوون ئەمە بەشێکیانە:

لیستی ویکیپیدیا درێژە، بەڵام لە دیارترینیان بریتین لە:

  • ویلیام نێڵسن، کارمەندی کۆمپانیای جەنەراڵ ئێلیکتریک بوو کە لە ساڵی 1903 لە ماتۆڕی دروستکرد و یەکەم نمونەی کە خۆی تاقیکردەوە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
  • ویلیام پۆلۆک، قاچی بڕاوە دوای ئەوەی تووشی نەخۆشی بوو، دوای ئەوەی داهێنانەکەی کە ئامێرێکی چاپی سووڕاوەبوو، کەوتە سەر پێی.
  • لویس خیمینێز لە ساڵی 2006 لەکاتی دروستکردنی پەیکەری ئەسپی شین لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دێنڤەر گیانیلەدەستدا، کاتێک بەشێک لە کارە هونەریەکانی کەوتە قاچی و خوێنبەرێکی قاچی بڕی.
  • تۆماس ئەندرۆس بازرگانێکی بەریتانی و دیزاینەری کەشتی بوو, بەڕێوەبەری کارگێڕی و ئەندازیاری دەریایی بووە و بەرپرسی دیزاینی کەشتیی تایتانیک بووە، ئەندرۆس لەناو کەشتیی تایتانیک بوو کاتێک نوقم بوو.
بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: حكومڕانییەكی باش حكومڕانییەكە كە بیر لە ژیانی نەوەكانی داهاتووبكاتەوە

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر: تیژڕەویی هەمیشە كۆتاییەكەی خراپە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share