راکەرێکی بەریتانی بووە یەکەم کەس کە بە درێژایی ئەفریقا رایکرد

روس کوک، راکەری ماراسۆنی بەریتانی درەنگانی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە بە راکردن گەشتێکی لە باشوور بۆ باکووری ئەفریقا بە 352 رۆژ تەواوکرد و بووە یەکەم کەس ئەو گەشتە دوور و درێژە بە راکردن تەواو بکات.

ئەو راکەرە بەریتانییە لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوودا لە گوندی لگەڵهاسی ئەفریقای باشوور، دەستی بە سەرکێشییەکەی کرد و بەرەو کەنارەکانی رۆژئاوا و باکووری ئەو کیشوەرە رۆیشت و بە گشتی زیاتر لە 16 هەزار کیلۆمەتری بڕی و بە 16 وڵاتدا تێپەڕی، هاوکات لە تونس کۆتایی بە گەشتەکەی هێنا.

لە بارەی سەرکێشیەکەیەوە روس کوکی تەمەن 27 ساڵ دوای تەواوکردنی گەشتەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، ”یەکەم کەس کە تاوەکو ئێستا بە تەواوی بە درێژایی ئەفریقادا رابکات، ئەرکەکە تەواو بوو”.

سەرباری سەرکێشیەکەی، ئەو وەرزشوانە توانی نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار لە رێگاکەیدا بۆ کاری خێرخوازی کۆبکاتەوە و لە کۆتایی گەشتەکەشیدا لەلایەن هاندەرەکانیەوە یاوەری کرا و زۆربەیان بە ساتێکی مێژووی پێناسەیان کرد.

لە کاتی گەیشتنی بە خاڵی کۆتایی گەشتەکەی، روس کوک درێسێکی تۆپی پێی ئینگلتەرای لەبەردا بوو و بە دروشمی “گیزەر، گیزەر” بە رۆژنامەنووسانی وت، “زۆر ماندووم”، دواتر خواردنەوەیەکی پێشکەشکرا و لەلایەن دەیان کەسەوە لە تونس پێشوازی لێکرا و ئاهەنگیان گێڕا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلان و چالاكیی هێرشكارەكانی قاعیدە لە ڕۆژانی پێش 11ی سێپتەمبەردا
لە 10ی سێپتەمبەردا بن لادن چی بە دایكی وتووە؟

گۆڤاری نیوزویك-ی ئەمریكی، لە ڕاپۆرتێكدا ڕووداوەكانی ڕۆژانی پێش 11ی سێپتەمبەری 2001 ئاشكرادەكات و ئاماژە بەو چالاكی و جموجۆڵانە…
Total
0
Share