ئەمریکا هێڵەکانی تەلەفۆنی لە کونسوڵخانەی ڕوسیا لە نیویۆرک بڕیوە

نوێنەرایەتیی دیپلۆماتی ڕوسیا لە ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە 19ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە 18ی ئەم مانگەوە هێڵەکانی تەلەفۆنی لە کونسوڵخانەی گشتیی ڕوسیا لە نیویۆرک بڕیوە.

میدیاکانی ڕوسیا لەزاری سەرچاوەیەک لە نوێنەرایەتیی ڕوسیا لە ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە دوێنێ دووشەممە 18ی کانونی دووەمەوە حکومەتی ئەمریکی هەستاوە بە بڕینی هێڵە زەمینییەکانی تەلەفۆن بەتەواوەتی لە کونسوڵخانەی گشتیی ڕوسیا لە نیویۆرک، هەروەها لە کاتێکی دیکەشدا ئینتەرنێتی کونسوڵخانە دەبڕن.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکردووە کە کێشەی تەکنیکی لە هێڵەکاندا هەیە و لە تواناشیاندا نییە ئەو هێڵانە تاوەکو دوو ڕۆژی دیکە چاک بکەنەوە.

کونسوڵخانەی ڕوسیا داوا لە هاوڵاتییانی ڕوسی دەکات هەر پرسێارێکی گرنگ و پێویستییەکیان هەبوو لە ڕێگەی ئیمەیڵی کونسوڵخانەوە ئاڕاستەیان بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی دەستوری ئەمریکا سبەینێ چوارشەممە 20ی کانونی دووەم جۆ بایدنی کاندیدی براوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا وەک سەرۆکی چوار ساڵی داهاتووی ئەو وڵاتە سوێندی یاسایی دەخوات و ڕێکارە ئەمنییەکان لەو وڵاتە گیراونەتەبەر لەبەر مەترسیی ئەنجامدانی هێرش یان هەر کاردانەوەیەکی توند لەلایەن لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ لە یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکا: ناسنامەمان لە ناوخۆی وڵات لەژێر مەترسیدایە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وتارێکدا بەبۆنەی یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوەمان لەم…
زیاتر ببینە

گرژی لەنێوانیاندا دروستبوو
ڤیدیۆ.. پۆلیسی پۆڵەندا بە کوردی داوا لە کۆچبەران دەکات لە سنوورەکان دووربکەونەوە

دوای کۆبوونەوەی کۆچبەران لەسەر سنووری پۆڵەندا و رێگریكردن لێیان بۆ تێپەڕبوون، ‏گرژی لەنێوان کۆچبەران و پۆلیسی پۆڵەندا دروستبوو،…
Total
0
Share