ئەنچیلۆتی و پێرێز لەسەر یاریزانێک ناکۆکن

کارلۆ ئەنچلۆتی گومانی لە هەوڵەکانی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید نییە بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی، بەڵام کێشەی لەگەڵ داخستنی بازاڕی گواستنەوەکان و پێگەی یاریزانێکدا هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆرتاڵی “دۆن باڵۆن”، ئەنچیلۆتی خۆشحاڵە بە هەوڵەکانی فلۆرنتینۆ پێرێز بۆ دابینکردنی کیلیان مباپێ، لە هەمان کاتدا نیگەرانە لە چارەسەرنەکردنی بارودۆخی فێرلاند مێندی.

مێندی وەرزی ڕابردوو بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتەوە و زیانێکی زۆری بە پلانەکانی ئەنچیلۆتی گەیاند، لە مێرکاتۆی 2023شدا هاوشانی ڤاسکێز، ئۆدریزۆلا، خیسۆز فایخۆ خراوەتە نێو لیستی فرۆشتنەوە، لە کاتێکدا یانەکە تەنها فران گارسیای کڕیوە و وەرزی داهاتوو بژاردەیان نابێت بۆ بەکارخستنی سیستەمی خولانەوەی یاریزانان لەو پێگەیەدا.

ڕاهێنەرەکەی ئیتاڵیا داوای لە پێرێز کردووە یاریزانێکی دیکە بۆ پێگەی بەرگریی چەپ دابین بکات، تاوەکو ناچار نەبێت ئیدواردۆ کاماڤینگا لە هەمان پێگەدا بەکاربخات.

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس لە نێوان کشانەوە و دەرکردندایە

بابەتی دواتر

لە کەرکوک خانوویەک بۆردومانکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share