ڕۆژنامەیەک هۆشداری بە یوڤێ دەدات: با دیبالا دووبارە نەبێتەوە

ڕۆژنامەیەکی نزیک لە یانەی یوڤانتۆس هۆشداری بە ئیدارەی نوێی یانەکە دەدات، داواشیان لێدەکات گرێبەستی فیدریکۆ کیێزا نوێبکەنەوە.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە پێشوودا ئیدارەی “بیانکۆنێری” هەڵەیانکردووە لە پشتگوێخستنی گرێبەستی پاولۆ دیبالا، تاوەکو ئەو کاتەی یانەی ڕۆما سەرکەوتوو بوو لە واژۆکردنی گرێبەستەکەی.

“توتۆ سپۆرت” نووسیویەتی، سەرەڕای ئەوەی بارودۆخی کیێزا جیاوازە و هێشتا دوو وەرز لە گرێبەستەکەیدا ماوە، بەڵام یانە گەورەکانی ئینگلتەرا بەتایبەت ئارسیناڵ و چێڵسی گرنگیان پێداوە و بە بڕی 60 ملیۆن یورۆ دەتوانن لە چنگی یوڤانتۆسی دەربهێنن.

لەو بارەیەوە فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕایگەیاندووە، کە ئارسیناڵ لە ئێستادا تەنها گرنگیی بە کیێزا داوە و هەنگاوی فەرمی نەناوە، بەڵام لە ئەگەری فرۆشتنی نیکلاس پیپی-دا دۆخەکە گۆڕانکاری بەسەردادێت و دەتوانن گرێبەستەکە واژۆ بکەن.

بابەتی پێشتر

کەی دادگایی دەکرێت؟ دادگای بەرشلۆنە بەزەیی بە ئالڤێس-دا نایەتەوە..

بابەتی دواتر

بنەماڵەی ئەو دوو مامۆستا کوژراوەکەی زانکۆ: یاسا مافمان وەرناگرێت و بە خوێن تۆڵە دەکەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share