هێشتا نەبووە بە ڕاهێنەر، تین هاگ دوو جار باسی ڕۆناڵدۆی كردووە

پێش ئەوەی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی مانچستەر یونایتد وەربگرێت، بۆ جاری دووەم تین هاگی هۆڵەندی ستایشی ئاستی بەرزی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی كرد.

تین هاگ جەختی كردەوە لەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانێكی بێ وێنە و پاڵەوانێكی ڕاستەقینەیە و زۆر بە پەرۆشە بۆ ئەوەی كاری لەگەڵ بكات.

كریستیانۆ لە 39 یاریی مانچستەر یونایتد بەشداری كردووە و توانیویەتی 24 گۆڵ تۆماربكات.

بەڵام یانەی مانچستەر یونایتد ئەم وەرزە هیچ ناسناوێكی بەدەستنەهێنا و نەشیتوانی بگاتە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.

بابەتی پێشتر

ئەنچیلۆتی داهاتووی سێ یاریزانی ڕیاڵ مەدریدی یەكلاییكردەوە

بابەتی دواتر

فڕۆكەی بێفڕۆكەوان سنووری چەمچەماڵی بۆردوومان كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share