یوڤانتۆس لە نێوان کشانەوە و دەرکردندایە

دوای یەکلاییکردنەوەی کێشە یاسایی و ناوخۆییەکان، یانەی یوڤانتۆس بیر لە کشانەوە دەکاتەوە لە خولی “کۆنفرەنس لیگ”.

یانەی یوڤانتۆس لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا سزای لێشکاندنی (10) خاڵی بەسەردا سەپێنرا، لە خانەی سێیەمی ڕیزبەندیی خولی ئیتاڵیاوە بۆ حەوتەم دابەزی، بلیتی بەشداریکردنیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا سووتا و ناچارن بەشداریی لە پاڵاوتنەکانی “یوێفا کۆنفرەنس لیگ” بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”، یوڤێ تامەزرۆی بەشداریکردن نییە لە “کۆنفرەنس لیگ” و بژاردەی کشانەوەیان خستووەتە بەر باس، ئەگەر ئەو بڕیارەش بدەن، ئەگەر هەیە لەلایەن “یوێفا”وە سزای دوورخستنەوە و سڕکردنیان لە سەرجەم خولە ئەوروپییەکان بەسەردا بسەپێنرێت.

وەک ئامادەکارییەک بۆ پێشهاتەکان، فیدراسیۆنی ئەوروپا بڕیاریداوە لە خولی “کۆنفرەنس لیگ”یانەی فیۆرنتینا بخاتە جێگەیان، بەوپێیەی پلەی هەشتەمی کالچیۆ-یان گرتووە و گەیشتوونەتە فاینەڵی “یوروپا لیگ”.

بابەتی پێشتر

لە سۆران دوو کەس بە تۆمەتی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکران

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی و پێرێز لەسەر یاریزانێک ناکۆکن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ هەردوو ڕكابەرییەكانی خولی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا دەستپێدەكەنەوە. بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، یانەی چێڵسی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی…
Total
0
Share