(ڤیدیۆ) زەبەلاحەکانی میلان براوەبوون و یوڤییان خستەوە پلەی سێیەم

میلان و ئینتەرمیلان بەبردنەوەیان لە ساسولۆ و سپیزیا لوتکە و پلەی دووەمی کالچیۆیان گرتەوە

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 13ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەکانی ئەی سی و ئینتەرمیلان بردنەوەیان بەرانبەر ساسولۆ و سپیزیا تۆمارکرد.

ئەی سی میلان لە ستاد ماپی بووە میوانی یانەی ساسولۆ و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەی تۆمارکرد، بەم بردنەوەیەش سێ خاڵی دیکەیان لە ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ مسۆگەرکرد و لە لوتکەی ڕیزبەندیدا جێگیربوون.

گۆڵەکانی ڕۆسۆنێری لە خولەکەکانی یەک و 26 لەلایەن ڕافائێل لیاو و ئالێکسیز سالیماکێرس، تاکە گۆڵەکەی ساسولۆش لە خولەکی 89 لەلایەن دۆمینیکۆ بێراردیەوە تۆمارکران.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای جوسێپی میاتزا بردنەوەیەکی گەورەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بەرانبەر سپیزیان تۆمارکرد.

گۆڵەکانی نێراتزۆری لە خولەکەکانی 52 و 71 لەلایەن ئەشرەف حەکیمی و ڕۆمێلۆ لوکاکۆ و گۆڵەکەی سپیزیا لە خولەکی 90 لەلایەن ڕۆبێرتۆ پیکۆلیەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، میلان بە 31 خاڵ لە لوتکەی ڕیزبەندی سیریا ئەی جێگیربوو، یانەی ئینتەرمیلانیش ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 30 و پلەی دووەمی لە یوڤانتۆس وەرگرتەوە.

بابەتی پێشتر

بەغداد.. كوڕێك دوو خوشكی خۆی كوشت

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: موچەی فەرمانبەران کراوەتە بابەتێکی سیاسی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share