لەمشەوەوە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت.
بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی دەربەندیخان لە ئاگادارییەكدا بۆ هاوڵاتییان و شۆفێران رایگەیاند، بە مەبەستی هێڵکاری لە شەقامی ناو تونێلی دەربەندیخان، كاتژمێر 12ی ئەمشەو 26ی حوزەیران تونێلەكە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دادەخرێت.
رێگای جێگرەوە بۆ هاتوچۆكردن، وەك ئەوەی هاتوچۆی قەزاكە ئاماژەی پێداوە شاخی بەرانان دەبێت.
داواشدەكات بە وریاییەوە لەو رێگای شۆفێری بكرێت.