زیاد جەبار هەرێم یاسای بودجەی هەبێت كێشەی مووچە و داراییەكانی بەیەكجاريی چارەسەردەبێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ماوەی 10 ساڵە هەرێمی كوردستان یاسای بودجەی نییە و ئەگەر پشكی هەرێم لە بەغدادەوە پارێزراوبێت پێویستە یاسای بودجەمان هەبێت و لەو رێگایەوە دەتوانرێت كێشەی مووچە و زۆرێك لە كێشە داراییەكان چارەسەر بكرێن.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ماوەی 10 ساڵە هەرێمی كوردستان یاسای بودجەی نییە، ئەگەر پشكی هەرێم لە بەغدادەوە كە بەپێی یاسای بودجە دیاریكراوە پارێزراو بێت پێویستە بیر لەوە بكرێتەوە هەرێمی كوردستانیش یاسای بودجەی هەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، یاسای بودجە كێشەی مووچە و زۆرێك لە كێشە داراییەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان چارەسەردەكات و دەتوانرێت بودجە بۆ سەرجەم سێكتەر و ناوچەكان بە یەكسانی دابەشبكرێن.

بابەتی پێشتر

كریملن: نازانین سەرۆكی ڤاگنەر لە كوێیە

بابەتی دواتر

پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share