پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان كەمدەبێتەوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە پڕۆسەی گواستنەوەی شلەی غاز لەلایەن كۆمپانیای گواستنەوەوە بۆ ناو كۆگاكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئاستی غازی شل لەناو كێڵگەی كۆرمۆڕ بەرزبووەتەوە و مەترسی لەسەر كێڵگەكە دروستكردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە ناچاریی بەرهەمهێنانی غاز بە بڕی 250 ملیۆن مەتر سێجا كەمكراوەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا 1800 مێگاوات كەمبووەتەوە و لە ئێستادا هەموو لایەنە پەیوەندارەكان لە هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكەدان

بابەتی پێشتر

زیاد جەبار هەرێم یاسای بودجەی هەبێت كێشەی مووچە و داراییەكانی بەیەكجاريی چارەسەردەبێت

بابەتی دواتر

لە خاڵێکی پشکنین دوو بارهەڵگر پێکیاندادا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share