گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا خنكا

گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا لە سەراوی سوبحان ئاغا خنكا.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێك بەناوی (ڕاوێژ بورهان خەلیفە) لەكاتی مەلەكردندا لە ئاوی سەراوی سوبحان ئاغا خنكا.

گەنجەكە خەڵكی قەزای سەیدسادقە و خوێندكاری دوانزەی ئامادەییە.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئەمە چوارەم ڕووداوی خنكانی گەنجانە لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم.

لە 1ی تەمموز گەنجێكی تەمەن 35 ساڵ لە ڕووباری سیروان خنكا، ئێوارەی هەمان ڕۆژ گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ لە دەربەندی ڕانیە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین خنکا.

ڕۆژێك دواتریش گەنجێك لە ئاوی دووچەمان-دا لە ماوەت خنكا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی دامەزراندنی یەكەمەكان و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكانەوە زانیاریی نوێ ئاشكراکرا

وتەبێژی لیژنەی خزمەتگوزارییە گشتییەكانی حكومەتی عێراق، رایگەیاند، لەبارەی دامەزراندنی یەكەمەكان، دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكان…
Total
0
Share