ئەندامێکی لیژنەی رۆشنبیری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، مینحەی رۆژنامەنووسان بۆ ساڵی رابردوو و ئەمساڵیش بەم نزیکانە دابەشدەکرێت.
رەفیق ساڵحی ئەندامی لیژنەی رۆشنبیری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “مینحەی رۆژنامەنووسان لە دوای دەستکردن بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە دابەشدەکرێت، هی ساڵی رابردووش لەگەڵ ئەمساڵدا دەدرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “رێوشوێنەکانی دابەشکردنی لە رێگەی ئەو لیستەکانی ساڵی 2014-2021 ەوە دەبێت”.