کۆمسیۆن: سەرەتای مانگی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات

سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، “کۆمسیۆن بانگهێشتنامەی بۆ نوێنەرایەتییە دیبلۆماسیەکان ناردووە و سەرەتای مانگی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات”.

دکتۆر عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سەباح ئاماژە بەوە دەکات، “کۆمسیۆن بانگهێشتنامەی بۆ نوێنەرایەتییە دیبلۆماسیەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ناردووە کە ئارەزووی کاروباری هەڵبژاردنەکانیان هەیە، بەشێک لەو لایەنانەش بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا کردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “کۆمسیۆن لە سەرەتای مانگی داهاتوودا ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پەسەند دەکات، دوای ئەوە بانگەشەی هەڵبژاردن لە سەرتاسەری پارێزگاکان دەستپێدەکات”.

لەبارەی سەرپێچیکردنی کاندیدەکانەوە، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن دەشڵێت، “کۆمسیۆن 906 تیمی چاودێری هەیە و غەرامەکردنی دارایی بەسەر کاندیدی سەرپێچیکاردا دەسەپێندرێت و لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەیدا ئەو بڕە دوو هێندە دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی ئیدانەی هێرشەكەی توركیا بۆسەر شەنگال دەكات

ئه‌نجومه‌نی و‌ەزاریی ئاسایشی نیشتمانی كۆبووەوە و تاوتوێی هێرشەكانی توركیای بۆسەر شەنگال كرد و ئیدانه‌ی هێرشەكەی كرد. نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تیروپشکی بۆ ژمارەی حزب و کاندیدان و هاوپەیمانێتیەکانی هەڵبژاردنی راگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە رێورەسمێکدا لە رێگای تیروپشکەوە ژمارەی کاندید و حزب و هاوپەیمانێتییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی…
Total
0
Share