پوتین: سەرۆكی گروپی ڤاگنەر دەیەوێت شەڕی ناوخۆیی لە روسیا هەڵبگیرسێنێت

سەرۆكی روسیا دەڵێت، “بە هەموو هێزێكمانەوە رووبەڕووی گروپی ڤاگنەر دەبینەوە و دەیانەوێت شەڕی ناوخۆیی لە وڵاتدا هەڵبگیرسێنن”.

ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا رایگەیاند، بە هەموو هێزێكمانەوە رووبەڕووی گروپی ڤاگنەر دەبینەوە و ئەو گروپانە ئامانج و پلانیان ئەوەیە شەڕی ناوخۆ لە روسیا هەڵبگیرسێنێن و دۆخی وڵات تێكبدەن”.

هاوكات فەیلەقی خۆبەخشانی روسیاش لە پەیامێكیاندا دەڵێن، بە هەموو شێوەیەك هاوكار دەبین بۆ رووخاندنی پوتین.

لەلایەكی دیكەشەوە، وەزارەتی بەرگریی روسیا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرایدەكات كە گروپی ڤاگنەر بە پیلانگێریی دەرەكی تێوەگلاون و ئەو چەكدارانەشی كە لە پیلانگێرییەكان بەشدارنین ژیانیان پارێزراو دەبێت.

بابەتی پێشتر

عێراق داوای بەستنی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەبارەی کەمپی هۆلەوە دەکات

بابەتی دواتر

پوتین کارکردن بە یاسای عورفی بۆ ماوەی 30 رۆژ راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share