ئەمریکا: هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ سەر یۆنان یارمەتیی نادات

ئەمریکا داوا لە هەریەکە لە یۆنان و تورکیا دەکات دانبەخۆیاندابگرن و ناکۆکییەکانیان بەڕێگەی دیپلۆماسی یەکلاییبکەنەوە، ئەوەش دوای هەڕەشەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دێت لە یۆنان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لێدوانەکانی ئەردۆغان یارمەتیدەر نین و سوودی نییە بۆی، لە کاتێکدا ڕوسیا سەروەریی وڵاتێکی ئەوروپای پیشێلکردووە، ئەو لێدوانانەی ئەردۆغان دەکرێت ناکۆکی لەنێوان وڵاتانی ناتۆ دروستبکەن.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی “بەردەوامە لە هاندانی هاوپەیمانەکانی ناتۆ بۆ ئەوەی پێکەوە کاربکەن بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی دیپلۆماسی”.

لەلایەکی دیکەوە کاترین کۆڵۆنای وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، دوێنێ لە سەردانێکیدا بۆ ئەسینای پایتەختی یۆنان، نیگەرانیی پاریسی لە زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئەسینا و ئەنقەرە، دەربڕی و وتی، “ناوچەکە پێویستیی بە گرژی نییە، بەڵکو پێویستی بە کەمکردنەوەی گرژی هەیە”

ئەم هەوڵانە بۆ هێوربوونەوە دوای ئەوە دێت کە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکە گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکەی زیاتر کرد.

بابەتی پێشتر

وەزیرە كوردەكە پۆستێكی باڵای لە حكومەتی نوێی بەریتانیادا وەرگرت

بابەتی دواتر

یەکەم شوێن لە جیهاندا ڕێکلامکردن بۆ گۆشتی سوور بە هەمووشێوەیەک قەدەغە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەکی وێرانکەر فلیپینی هەژاند

ئەمشەو بومەلەرزەیەکی بەهێز فلیپینی هەژاند، جگە لەو زیانانەی لێیکەوتووەتەوە مەترسی روودانی تسۆنامی لێدەکرێت. میدیاکانی فلیپین بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکەی فلیپین…
Total
0
Share